هەواڵ
گه‌نجێك به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆى ڕوت ده‌ست گیر كرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


له‌سلێمانى گه‌نجێك به‌تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردنى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و ڤیدیۆى كچێك ده‌ست گیر كرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له‌ سلێمانی رایگه‌یاند،"كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ 20/5/2020 به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مقه‌ده‌م شۆڕش عه‌لی ڕه‌شید، لێپرسراوی نوسینگه‌ی ڕۆژئاوای سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ‌و خێزان ، تۆمه‌تبارێكی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ناوی (ب.أ.ف) ته‌مه‌ن  (21) ساڵ ده‌ستگیركرد".

ئه‌و گه‌نجه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن (17) ساڵ به‌ناوی ( د. م. ا ) هه‌بوه‌، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی چونه‌ ده‌ره‌وه‌ و وێنه‌گرتن‌ و ناردنی ڤیدیۆ له‌دواجاریشدا داوای وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاوی له‌كچه‌كه‌ كردوه‌ و كچه‌كه‌ش بۆى ناردووه‌.

 تۆمه‌تباره‌كه‌ ئه‌م هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه‌ و داواكاری تری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر كچه‌كه‌، له‌به‌رامبه‌ر ڕازینه‌بونی كچه‌كه‌دا تۆمه‌باره‌كه‌ وێنه‌ ‌و ڤیدیۆكانی بۆ ڕازیكردن‌ و هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی كچه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌.

 كچه‌كه‌ش له‌ترسی ئابڕونه‌چونی خۆی‌ و پێنه‌زانینی كه‌س‌ و كاری هه‌وڵی خۆله‌ناوبردنی داوه‌، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌ردانی نوسینگه‌ی ڕۆژئاوای كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا."

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا،"دوای به‌دواداچون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت‌ و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وێنه‌ و ڤیدیۆكاندا بگیرێت‌ و ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی بكرێته‌وه‌."
238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 9:55:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ