هەواڵ
داوادەکرێت حکومەت هەرچی زووە موچەی مانگی شوبات دابەشبکات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای ڕەزامەندی حکومەتی عێراق بەخەرج بڕی ( 400 ) ملیار دینار بۆ هەرێم 18 پەرلەمانتاری فرکسیۆنە جیاوازەکان لە پەلەرلەمانی کوردستان داوادەکەن حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات دابەش بکات بەهۆی ئەوەی موچەخۆران  چیتر بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پەرلەمانتاران :

پێش ئەوەی بەغداد  رەزامەندیی بدات لەسەر ناردنی 400 ملیار دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم پارەی تەواوی لەبەردەستا بوو بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ، وەك چۆن دوێنێ‌ (  5/19/ 2020)، دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتییەكانی راگەیاند.

 هەربۆیە، دەبێت ئەو (400) ملیار دینارە، كە ئەمڕۆ (20/ 5/ 2020) رەزامەندیی لەسەر نیشاندراوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانكیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راستەوخۆ دوابەدوای جەژن و لەگەڵ داهاتی ئەم مانگەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتەكانی ناوخۆدا، بۆ موچەی مانگی شوبات سەرفبكرێت.

نابێت دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات (هاشێوەی ئەم مانگە) دوابخرێت، چونکە چیتر موچەخۆران بەرگەی بارگرانیی ئەم دۆخە ناگرن.

ئیمزاكان:
١- مەم بورهان قانع.
٢- سەلمە فاتیح.
٣- روپاک ئەحمەد.
٤- دیاری ئەنوەر.
٥- لوقمان وەردی.
٦- ئەبوبەکر هەڵەدنی.
٧- سیروان بابان.
٨- سەرچنار ئەحمەد.
٩- راهی رەهبەر.
١٠- موسلیم عەبدوڵا قەسرێ.
١١- بەدریە ئیسماعیل.
١٢- د. محێدین حەسەن یوسف.
١٣- شەمۆل ئاشتی سابیر.
١٤- زکری زێباری.
١٥- هێرش حەسەن.
١٦- د. هەورامان گەچێنەیی.
١٧- شیرین یونس.
١٨- باڵانبۆ محەمەد عەلی.
78 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2020 10:22:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ