هەواڵ
به‌غدا شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌نێرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد ، حكومه‌تی نوێی عیراق ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان راگه‌یاندووه‌ و وه‌ك نیازپاكییه‌كیش به‌غدا ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه‌ به‌ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بێت ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی نوێی عیراق وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌نجامدراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد: رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌بێت، وه‌ك نیازپاكییه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه‌ به‌ناردنی شایشته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان.

1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2020 9:06:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ