هەواڵ
یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژن دیاریكرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سادق عه‌تیه‌:"رۆژی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و یەکشەممەش، یەکەم رۆژی جەژن دەبێت".

سادق عه‌تیه‌ ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌زایانی رێكخراوی كه‌شناسی جیهانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای كه‌شناسی عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی:"  له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی ناتوانرێت مانگ ببینرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24ی ئایاری 2020 یه‌كه‌م ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.

ده‌شڵێت:"مانگی هیلالی له‌قۆناغی دژ به‌یه‌كدایه‌، كاتژمێر 8:39 خوله‌كی شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه‌ش مانگی نوێ دروستده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌مانای بینینی مانگ نایه‌ت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی 23ی مانگ واته‌ رۆژی شه‌ممه‌ مانگ ببیندرێت".

ئەوەشی‌ نوسیووە" ته‌مه‌نی مانگ له‌كاتی ئاوابوندا نزیكه‌ی 22 كاتژمێردا، به‌رێژه‌ی 0.77% ده‌دره‌وشێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌غداد دوای خۆرۆئاوا بون به‌نزیكه‌ی 43 خوله‌ك مانگ ئاوا ده‌بێت، له‌كاتژمێر 7:01 خۆر ئاوا ده‌بێت و له‌كاتژمێر 7:44 خوله‌كیش مانگ ئاوا ده‌بێت".

روونیشیکردووەتەوە: دەکرێت رۆژی‌ شەممەی‌ داهاتوو دوای‌ خۆرئاوابوون لەرێگەی‌ تەلیسکۆبەوە بە ئاسانی‌ مانگ ببینرێت، دەتوانرێت بە چاویش ببینرێت ئەگەر ئەو کەسە بە ئەزموون بێت، ئەوەش بەو مەرجەی‌ کەسەکە یەکەمجار شوێنەکە بە چاویلکە دیاریبکات و کەش و هەواکەش روونبێت دوور لە رووناکیی شارەکان.

ئاماژەی‌ بەوەشکردووە" ئەگەرئێوارەی‌ رۆژی‌ شەممە مانگ ببینرێت ئەوا لە رووی‌ فەلەکییەوە رۆژی‌ یەکشەممەی‌ داهاتوو یەکەم رۆژی‌ جەژنی‌ رەمەزانە".

 
 
2656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2020 11:21:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ