هەمەڕەنگ
شه‌وانه‌ قاپێك ماست و خه‌یار بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هاتنى گه‌رما و زیاتر به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما به‌تایبه‌تى له‌مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا زیاتر هه‌ست به‌گه‌رما ده‌كه‌یت و ئاره‌زوو ده‌كه‌یت ئاو و سارده‌مه‌نى زیاتر بخۆیت ، زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ بیرمان له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كردبێته‌وه‌ كه‌ شه‌وانه‌ یارمه‌تیت بدات بۆ حه‌واندنه‌وه‌ت وفێنك بوونه‌وه‌ى گه‌ده‌ و ناوسكت.
خه‌یارو شویت و ماست له‌دوای ڕوژوو شكاندن بكه‌ن به‌ژه‌مه‌ خۆراكێكی ته‌ندروست. له‌بری خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر ،یان ده‌توانیت ته‌نها ماست و خه‌یار تێكه‌ڵ بكه‌یت و یان هه‌ر سه‌ووزه‌یه‌ك كه‌ خۆت ئاره‌زووى ده‌كه‌یت. 
سووده‌كانی:-
-1دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
-2خاوبوونه‌وه‌و گرژبوونی ماسولكه‌.
-3پاك كردنه‌وه‌ی قۆلۆن و ته‌واوی كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌كلس و كه‌ڕووبه‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی قه‌بزن.
4-كه‌مبوونه‌وه‌ی سك ئاوسان و خاوبوونه‌وه‌ی شانه‌كانی ڕیخۆڵه‌.
-5 ئاسانكردنی كرداری هه‌رس گرنگه‌بۆئه‌وانه‌ی زیاده‌ خۆری ده‌كه‌ن.
-6 هاوسه‌نگ بوونی فشاری خوێن و شه‌كره‌.
-7دابه‌زینی چه‌ورییه‌كان.
-8شێداركردنی پێست و ڕووخسار.
-9ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڤیتامینات بۆهاوسه‌نگی جه‌سته‌و وزه‌.
-10كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری و بێ هێزی و سڕبوون و حه‌سیاسیه‌ت و ڕه‌بۆ.
-11تامێكی خۆشی هه‌یه‌ بۆنانی ناخۆش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
-12جه‌سته‌ له‌ژه‌هرو نیكۆتین و مادده‌ی نائه‌ندامی دووه‌می پاك ده‌كاته‌وه‌.
269 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/17/2020 11:20:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ