هەواڵ
حكومه‌ت بڕى 25 ملیۆن دینار ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
بانكێكى  عێراق بڕى سولفه‌ى 25 ملیۆن دینار ده‌داته‌  هه‌موو فه‌رمانبه‌ران .
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌14 ى ئایار  بانكی‌ رافیده‌ینی‌ عێراق رایگه‌یاند : ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ وه‌رگرتنی‌ سولفه‌ی‌ 25 ملیۆن دیناری‌ سوودمه‌ندبن پێویسته‌ له‌ڕێی‌ فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه‌ داواكار و زانیارییه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بانكه‌كه‌ بكرێت.
بانكی‌ رافیده‌ین داواشی‌ له‌ به‌شی‌ ژمێریاری‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌كان كرد كه‌ "زانیاری‌ تایبه‌تی‌ هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت سولفه‌ی‌ 25 ملیۆن دیناری‌ وه‌ربگرن، بنێرن بۆ بانكه‌كه‌ تا رێوشوێنی‌ پێویست بگیرێته‌به‌ر و به‌ زوویی بڕیاری‌ پێدانی‌ سولفه‌كه‌یان بدرێت".
1803 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/14/2020 10:41:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ