ئابوری
له‌دواى شكانى نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى دیار به‌رزبۆیه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی ئایاری 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی تر به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 30 دۆلار و 88 سەنته‌.

نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ24 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

1620 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/10/2020 9:50:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ