هەمەڕەنگ
ڕۆژووگران له‌به‌ر ته‌ندروستى ئه‌مانه‌ بخۆن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژووگران تاوه‌كو ووزه‌ى پێویست به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌ پێویستییان به‌ كۆمه‌ڵێك خۆراك و خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، چونكه‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ش بێ خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ و له‌ش ناوه‌ستێت له‌چالاكییه‌كانى.

هه‌ربۆیه‌ دواى به‌ربانگ كردنه‌وه‌ پێویسته‌ خواردنى سێ خۆراك له‌ بیر نه‌كه‌یت :-

*سه‌ره‌تا باشتره‌ به‌خوورما یان به‌ئاو ڕۆژووه‌كه‌ت بشكێنیت ،سێ ده‌نك خوورما باشتره‌ له‌هه‌موو جۆره‌ شیرینییه‌ك كه‌ دواى به‌ربانگ بیخۆیت چونكه‌ ڕێژه‌ى شه‌كره‌ت ڕێك ده‌خاته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پرۆتین و یارمه‌تى هه‌رسى گه‌ده‌ت ده‌دات.

*خواردنى قاپێك سووپ یان نیسك بۆ به‌ربانگ زۆر پێویسته‌ بۆ ڕۆژووگران چونكه‌ ووزه‌ به‌خشه‌ و به‌رگریت به‌هێز ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات ته‌ندروست بیت .

*شیر ،شه‌وانه‌ و یان پارشێوان خواردنه‌وه‌ى كوپێك شیر زۆر پێویسته‌ چونكه‌ به‌درێژاى ڕۆژ له‌شت بێ ووزه‌ نابێت جگه‌ له‌وه‌ى یارمه‌تى گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ت ده‌دات.
389 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/9/2020 10:20:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ