هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك خۆراك كه‌نابێت ڕۆژووگران ده‌ست به‌ردارى بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ هه‌ن كه‌نابێت ڕۆژووگران له‌مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا ده‌ست به‌رداری بن ،پسپۆرانى خۆراك  ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌پێویسته‌ ڕۆژووگران له‌كاتى به‌ربانگ و پارشێوودا گرنگى ته‌واوى پێ بده‌ن و ئه‌و مانگه‌ بیخۆن چونكه‌ توانا و ووزه‌ و ڕێگرى كه‌مى ڤیتامین و ئاو ده‌كه‌ن له‌له‌شدا.
ئه‌و خۆراكانه‌ چین كه‌پێویسته‌ ڕۆژووگران گرنگى ته‌واوى پێ بده‌ن :-
*هێلكه‌ :ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و خواردنى هێلكه‌ له‌پارشێودا یارمه‌تیت ده‌دات كه‌متر هه‌ست به‌برسێتى بكه‌یت.
*سپیناخ: ڕێگرى ده‌كات له‌توش بوونت به‌قه‌بزى و ئاو و شه‌كره‌ى خوێن ڕێك ده‌خات.
*سه‌ووزه‌ :هه‌وڵ بده‌ هه‌موو سفره‌ى به‌ربانگت سه‌ووزه‌ى تازه‌ى له‌سه‌ر بێت ، چونكه‌ ئاوى زۆرى تێدایه‌ و له‌ش شێدار ده‌كات و ڤیتامین ده‌دات به‌له‌ش.
*خوورما: یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكه‌ى زۆر پێویسته‌ بۆ ڕه‌مه‌زان ،ده‌توانیت كاتى به‌ربانگ (ڕۆژ ووشكاندن) سێ ده‌نك خوورما بخۆیت ووزه‌ به‌خشه‌ و فره‌كتۆزى تێدایه‌ .
*ماسى: خواردنى ماسى بۆ ڕۆژووگران پێویسته‌ چونكه‌  ئێجگار به‌سووده‌ و سه‌رچاوه‌ى پڕۆتینه‌.
*شیر: شیر به‌سه‌رچاوه‌ى كالیسیۆم داده‌نرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیَِز ده‌به‌خشێته‌ له‌ش و نایه‌ڵێت توشى تێكچوونى گه‌ده‌ ببیت هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت شه‌وان پێش نوستن كوپێك شیر بخۆیته‌وه‌ .
185 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/25/2020 5:14:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ