هەواڵ
لاهور شێخ جەنگی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە

پرسەنامە ی لاهور شێخ جەنگی بۆ خانەوادە وکەسوکاری هەردوو شەهید سورکێۆ ڕەشید و ئیسماعیل فارس.

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبونی هەردوو پێشمەرگەی قارەمان کاکە
(سورکێو ڕەشید وئیسماعیل فارس)مان پێگەیشت، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان وجیهان ڕوبەڕووی پەتایەکی ترسناک بۆتەوە بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە وەک هەمیشە لەسەنگەرەکانی بەرگری وگیان بازیدان، هەر بۆیە بەخوێنی هەردوو شەهیدی قارەمان مەرامی گڵاوی تیرۆریستانی داعش شکستی هێنا وەک چۆن هەمیشە لەسەردەستی پێشمەرگە شکستیان هێناوە وتێکشکێنراون. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین.
بەڵێن بێت ئێمەش لەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەرکاروانی خەباتی هەردوو شەهید وشەهیدانی تری ڕێگای ڕزگاری کوردستان بەردەوام دەبین 
سەری ڕێز و وەفاش بۆ گڵکۆی هەردوو شەهید دادەنەوێنین.

لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٨
291 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/8/2020 4:59:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ