هەواڵ
سەرۆکی فراکسێۆنی یەکێتی سوێند دەخوات تۆڵەی شەهیدەکان دەکەینەوە
 ئاڕاستە

دکتۆرە جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بۆشەهیدانی ئەمشەوی ڕوداوەکەی کوڵەجۆ ڕایگەیاندوە ،سوێند بێت تۆڵەتان دەکەینەوە.
بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە لەداستانێكی قارەمانیەتێدا هێزەکانی پێشمەرگە پیلانێكی رەشی تیرۆرستانی داعشیان لە ناحیەی كوڵەجۆی سنوری گەرمیان پوچەڵكردەوە.
لەئاکامی تێکشکاندنی  تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ مخابن دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ناوه‌كانی (سوركێو ره‌شید و ئیسماعیل فارس) له‌ لیواى 5ى پیاده‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون.
سوێند بەو ئاڵاپیرۆزەی بەسەرتەرمی پیرۆزتانەوەیە ئەبێت خوێنتان بسێنین بۆهەتا هەتا
تەنها پێشمەرگە تاکەهێزی پارێزەرمان بێت و بجەنگین بۆمافەکانیان، هەردەم ئاڵای کوردستان لەسەرسەرمان شەکاوەبێت. زمانمان تەنها ئەی ڕەقیب بڵێتەوە،تادواهەناسەمان بجەنگین، تاکوخوێنی ئێوەو هەزارەها شەهیدی قارەمان وون نەبێت.
سڵاو لە گیانی پاکی دوو شەهیدی تازەی گەلەکەمان
لەخوای گەورە داواکارم سەبوری خانەوادەی ئەم شەهیدانەوسەرجەم  شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان بدات ،هیوای چاک بوونەوەبۆ بریندارەکان دەخوازم . مردن ولەناوچوون بۆ دوژمنانی كورد و كوردستان....
دکتۆرە جوان احسان فوزی 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەپەڕلەمانی عێراق
50 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/8/2020 4:51:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ