هەواڵ
لە شارۆچکەی کوڵەجۆی گەرمیان داعش هێرشیکردە سەر پێشمەرگە
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


لەسنورى ناحیەى جەلەولا شەڕ لەنێوان هێزى پێشمەرگەو داعشدا روویدا و شەهیدو بریندار لەناو پێشمەرگە هەیە 

کاتژمێر 10:30 ئه‌مشه‌و تیرۆریستانى داعش په‌لامارى گوندى كوڵه‌جۆى زه‌نگابادیان داوهێزه‌كانى ئاسایش و پیشمه‌رگه‌ لێیان هاتونه‌ته‌ ده‌ست و په‌لاماره‌كه‌یان تیكشكاندووه‌. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ (شه‌ماڵ عه‌بدولره‌حمان) لێپرسراوى یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى كۆكس به‌ (گه‌لى كوردستان)ى راگه‌یاند:تیرۆریستانى داعش،  به‌ هاوه‌ن و چه‌كى جۆرى قه‌ناس په‌لامارى كوله‌جۆیان دا به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو پیشمه‌رگه‌ له‌ لیواى 5ى پیاده‌ى شاره‌زوور شه‌هیدبون.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخى ئێستاى ئه‌و ناوچه‌یه‌شه‌ (نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گه‌رمیان به‌(گه‌لى كوردستان)ى راگه‌یاند: له‌ئێستادا كوڵه‌جۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنرۆڵكراوه‌و په‌لاماره‌كه‌ى تیرۆریستان تێكشكێندراوه‌و هه‌ڵاتون. 
وتیشى : بارودۆخی کوڵەجۆ ئاسایی بۆتەوە و ھێزەکانمان لەتەوای سنورەکە بڵاوەپێکردووە.
161 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/8/2020 12:24:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ