هەواڵ
کۆسرەت ڕەسوڵ پرسەنامەیەکی ڕاگەیاند
 ئاڕاستە


‎كۆسرەت ڕەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی شێخ ئەحمەدی كاكە حەمەی شێخ عەبدولكەریمی شەدەڵە دەكات.

‎بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەدی كاكە حەمەی شێخ عەبدولكەریمی شەدەڵە
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ ئەحمەدی كاكە حەمەی شێخ عەبدولكەریمی شەدەڵە كەسایەیی دیارو تێكۆشەری دێرینم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبرو ئارامیش بە هەموومان ببەخشێ.

إنا لله وإنا الیه راجعون


‎كۆسرەت ڕەسول  عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
1693 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2020 8:34:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ