هەواڵ
مەسرور بارزانی ستایشی پۆلیسی سلێمانی دەکات
 ئاڕاستە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.


 ئەمڕۆ سێ شەممە 7ی نیسانی 2020،  مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەپەیوەندییەكی ڤیدیۆییدا، لەگەڵ  عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،  دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرو ئەفسەرو كارمەندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد، لەبەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەپاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو پەیوەندییە ڤیدیۆییەدا لەگەڵ  بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونییەكانی پۆلیسی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكانی كردو بەڵێنی دا بە هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هەروەها داواشیكرد وەك هەمیشە لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا، پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2020 6:34:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ