هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوی ژمارە (٤٢)ی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٤٥٧) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٤٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧١٢) لە هەولێر، (١٢١) لە سلێمانی، (٦٤١) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٥) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٩١٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٨٤) هاووڵاتی.

2. پشکنین 
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٢٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٢٢) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (١٤٠) دهۆك.
دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (٥) پۆزەتیڤ، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٢)، (٢٨) ساڵ و پیاوێك تەمەن (٣١) ساڵ، منداڵێك تەمەن (١١) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی ( کانی گەلی، ٩٤ی باداوە) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٨) ساڵ کە یەکیان لە ناحیەی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە کە پێشینەی گەشتکردنی هەبووە.
پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك و ئافرەتێك تەمەنیان (٣١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ کە یەك خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتین بوون.
پارێزگای هەڵەبجە (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٤٨) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٨٨) تووشبوو،  لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 وەزارەتی تەندروستی               
حکومەتی هەرێمی کوردستان
       ٧ی نیسانی٢٠٢٠



184 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2020 6:27:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ