هەواڵ
سەرۆکی هەرێم دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەکات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به‌ پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ ده‌كات و سوپاسی یه‌كه‌ ئیداری و كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكه‌ ده‌كات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 07-04-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسی دوایین رێکارەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانین و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی، یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی ناوخۆ، ئاسایش، پێشمه‌رگه ‌و ته‌واوی داموده‌زگە خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕی و ئارامی و دارایی و ئابوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕی".
 
هەروەها پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپەراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ ده‌ربڕین و له‌ دوا رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دڵنیایكردنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
195 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2020 3:26:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ