هەواڵ
ژنێک بەتەنها ڕۆژانە 200 ماسک بۆ هێزە ئەمنیەکان ئامادە دەکات
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

خەیاڵ ئیبراهیم ، وەک  گەنجێکی خۆبەخش لە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیەکەکاری بەرگ درووی دەکات ڕۆژانە 200 ماسکی خۆپارێزی ئامادەدەکات و لە ڕێگەی ناوەندی وەرزش و لاوانەوە دابەشی دەکەن بەسەر هێزە ئەمنیەکان .

لە لێدوانێکی بۆ ئاڕاستە ناوبراو ڕایگەیاند " من وەک خاوەنی بەرگ درووی ئیناس لە شاری ڕانیە کە  ماوەی دوو ساڵە لە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە وەک خۆبەخش خزمەت بەگەنجانی ڕانیەو و دەوروبەری دەکەم ، لە ڕێگەی بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوان بیرۆکەی ئەوە کارەم پێدرا منیش بەخۆشحاڵیەوە قبوڵم کرد ".

ناوبراو وتیشی " دوای دابینکردنی پێداویستی یەکانی بەشێوەیەکی باش و کوالێتێکی بەرز و بەڕەچاوکردنی ڕێنمایە تەندروستی  یەکان دوای ئەوەی شەوانە کاری بڕنیان بۆ ئەکەم بەڕۆژانە( 200) دانە ماسک ئامادە دەکەم ، دواتر لە ڕێگەی ستافی ناوەندی وەرزش ولاوانەوە دابەشدەکرێت بەسەر هێزە ئەمنیەکان " .

  وە ئاماژەی بەوەشکرد " من 9 ساڵە خوێندنم تەواو کردووە گەرچی دانەمەزراوم بەڵام لە ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە بەو پیشەی خۆم و لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوان و بۆردی گەنجان ئەو ستافە خەم خۆرو چالاکە ئێستا خزمەت دەکەین هیواخوازم خەڵکانی تر هاوشێوەی ئێمە و بەپێ ی توانا خزمەت بکەن لەو ساتەی کە ئێستا ئەم پەتا ترسناکە لە وڵاتەکەماندا بوونی هەیە پێویستە خەڵک هاوکاری هێزە ئەمنیەکان و تەندروستی بن تا ژیانی هەموان پارێزراوبێت " .

904 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2020 7:35:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ