هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە:خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی پێهات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەینێت ، خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی كۆتایی پێهات ئەنجامەكانی نیوەی ساڵ هەژمار دەكرێن.

حەیدەر فاروق ، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق رایگەیاند : " بۆ هەریەكە لە پۆلەكانی (شەش و نۆ و دوانزە) سەرجەم قوتابیان بە دخول عام هەژمار دەكرێن و دەچنە تاقیكردنەوەی وەزاری".

وتیشی : " خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی یەك تا پێنج كۆتایی پێهات و نمرەكانی نیوەی ساڵ هەژمار دەكرێت".

لەبارەی تاقیكردنەوەی وەزاریش ، فاروق وتی : " سەرجەم پرسیارەكانی ئەمساڵ ئاسان دەبێت و هاوكاری قوتابیان دەكرێت".
5255 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/5/2020 6:39:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ