هەواڵ
هەولێر :18 توشبوی تری ڕاگەیاند
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

ژمارەی تووشبوونی بەرکەوتووانی پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی هەولێر بەشێوەیەکی خێرا لەبەرزبوونەوەدایە و تەنیا لە 24 کاژێر دا 18 تووشبووی نوێ لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی هەولێر تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن".

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی: "هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن". کۆی گشتی تووشبووانی پرسە ماتەمینییەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو.
657 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/5/2020 5:28:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ