هەواڵ
منداڵێک گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2 ی نیسانی 2020 لە سنوری قەزای پشدەر ( قەڵادزە ) مناڵێکی تەمەن 8 ساڵان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " کاتژمێر 2:45 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی ( م . ج . م ) لەڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2011 ، پیشەی قوتابی پۆلی 2، گە یەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ" .

ناوبراو وتیشی " بەوتەی باوکی لەشار چونەتە دەرەوە و پاشان لە نزیک گوندی سندۆڵان لەناو ئۆتۆمبیلەکەی لە جۆری ( فلات/ بارهەڵگر) کەوتۆتە خوارەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
198 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/2/2020 9:14:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ