هەواڵ
پشکنینی ڤایرۆسی بۆ زیاتر لە 272هاوڵاتی تر ئەنجامدرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداریەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ئەنجام دانی پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە دەروەی وڵات گەڕاونەتەوە ، ئەمڕۆ 2 ی نیسانی 2020 تیمێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین پشکنینیان بۆ (272) هاوڵاتی ئەنجام دا .

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە "  لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنورەکەدا  ئەمڕۆ  بەرواری 2/4/2020 لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەری نەخۆشیە گوازراوەکانی ڕانیە پشکنینی ڤایرۆسی بۆ زیاتر لە 272 هاوڵاتی ئەنجامدرا کە لە دەرەوەی وەڵات گەڕاونەتەوە ، 145هاوڵاتی لەسنورێ بیتوێن و  127هاوڵاتیش لەسنوری پشدەر پشکنینەکەیان بۆ ئەنجامدراوە ".

سەرەڕای ڕێکارە پێویست و گرنگەکان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تائێستا یەک حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە  وەلە دەڤەرەکەدا (204) هاوڵاتی کەرەنتینە کراون وە(169) هاوڵاتی لە کەرەنتینە دەرچوون .

84 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/2/2020 4:37:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ