هەمەڕەنگ
ڕۆژانه‌ چۆن سوود له‌ڕه‌شكه‌ وه‌رده‌گریت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌كۆنه‌وه‌ ڕه‌شكه‌ به‌یه‌كێك له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ كانى زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌كان دانراوه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت پشتى پێ ببه‌ستیت و ڕۆژانه‌ ده‌توانى بیكه‌یته‌ ناو زه‌ڵاته‌وه‌ یان هه‌ر له‌ شتێكدا بێت بیخۆیت و یان ده‌توانى ڕۆژى پێنج ده‌نكى لێ بخۆیت هه‌ر خۆى به‌ته‌نها ،به‌ڵام نابێت زۆرى لێ بخۆیت چونكه‌ زیاده‌خۆرى له‌هه‌موو شتێكدا زیانى هه‌یه‌ ده‌توانى هه‌موو ڕۆژێ بیخۆیت به‌ڵام كه‌م كه‌م .
سووده‌كانى ڕه‌شكه‌:
شه‌كره‌ى خوێن داده‌به‌زێنێت و دژى شێرپه‌نجه‌یه‌.
ووزه‌ به‌خشه‌ و به‌رگریت به‌هێز ده‌كات و گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ .
زه‌یتى ڕه‌شكه‌ بدرێت له‌ پیست یان سابوونه‌كه‌ى به‌كاربهێنیت ئه‌وا پێست جوان دره‌وشاوه‌ ده‌كات وه‌ بدرێت له‌ قژ پڕو بریقه‌دارى ده‌كات .
بۆ  ئازار زۆر به‌سووده‌ ،هه‌رشوێنێكت ئازارى هه‌بێت به‌زه‌یتى ڕه‌شكه‌ بیشێله‌ ئه‌وا ئازارت ناهێڵێت.
زه‌یتى ڕه‌شكه‌ بدرێت له‌ برژانگ درێژو پڕى ده‌كات و بدرێت له‌نینۆك ڕه‌قى ده‌كات نایه‌ڵێت نینۆكت بشكێت .
هه‌رسى گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات .

323 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/2/2020 1:21:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ