هەواڵ
مادە خاوەکەی کلۆرکوین بەهاوکاری قوباد تاڵەبانی گەشتە سلێمانی.
 ئاڕاستە

بە ھەوڵ و ماندوبونی تیمی کۆمپانیای پایۆنیر لە شاری سلێمانی و ، بە پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان ، کۆمپانیای پایونێر ھیمەتی کرد بۆ دروستکردنی دەرمانی چارەسەری کۆڤید ١٩ کە بریتیە لە ھایدرۆکسی کلۆرۆکوین لەژێر ناوی بلاکوینیر لەگەڵ ئەزیپرۆمایسین کە FDA ئەمەریکی وەک دەرمانی چارەسەری کۆڤید ١٩ پەسەندی کردن، 
ئەمڕۆش کاتژمێر ٣:٣٠ دەقیقەی پاش نیوەڕۆ ماددەی خاوی پێویست بۆ ئەو چارەسەرە باوەڕپێکراوە بە فڕۆکەیەکی کارگۆی تایبەت لە ھۆنکۆنگ بۆ ئیمارات و پاشان سلێمانی ، گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی.
بەپێی وتەی کۆمپانیای پایۆنێر لە ٤٨ سەعاتی داھاتودا بەرھەمھێنانی بلاکوینیر  بە چاودێری و بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی دەست پێدەکات و پاشان بە بێ بەرامبەر لەلایەن پایۆنێرەوە دەدرێت بە ھەردوو وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ. 
پشت بەخوا لە ماوەیەکی کەمدا شاری سلێمانی دەبێتە مژدەبەخشی ئەو بەرھەمە پزیشکیەو کۆمپانیای پایۆنیر ئەو مێژوە بۆ سلێمانی و کوردستان تۆمار دەکات.
87 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/31/2020 8:47:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ