هەواڵ
پەرلەمانتارێک.. سەرۆکی حکومەت تخوا پیاوبە و موچەی موچە خۆران بنێرە؟
 ئاڕاستە

هاوڕێ مەلاستار ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەنوسینێکدا دەڵێت ..سه رۆکی حکومەت توخوا پیاوبەو موچەی موچە خۆران بنێرە..

دەقی نوسینکەی وەک خۆی ....

مەسرور بارزانی لە کاتێکدا بەبیانوی جیاوازەوە ناتوانیت موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و مامۆستایان و کۆی گشتی موچە خۆرانی ھەرێم دابین بکات ئەم ھەموو تەخشان و شاباز کردنەت لەچی؟

کڕینی ٢٥ ئۆتۆمبێل گەر بۆ ڕێگری کردنە لەو ھەموو ڕوداوە نەخوازراوەی لەماوەکانی پێشوو لە ھەولێر ڕوویان داوە دەستان خۆش و بەو ھیوایەی چیتر
نەبینین لە هو قەباز کەسانێک تیرۆر دەکرێن 
نەبیستین ڕۆژ نامەنوسەکانمان بەکوژراوی لە کەناری شارێکی غەریب فرێ دەدرێن 
پێش چاومان نەکەوێت مامۆستاو مەلایەکی ئاینی تیرۆر کراوە و 
توندوو تیژی لە ھەمبەر منداڵە ھەشت ساڵەکان بەردەوامی نەبێت،

سەرۆکی حکوومەت پێش ھەر یەکێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی خۆی پەیمان شکێنی کرد لە خۆ دەرخستنو بە شەخەسنە کردنی دەستکەوتەکان،
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران مەسرو بارزانی داوای لە وەزیرەکان کردبوو ھیچ دەستکەوتێک مەکەن بە دەستکەوتی شەخسی،
کەچی خۆی پێش وەزیرە کەوتوەو شاباز بە بەخشینی ئۆتۆمبێل و داھاتی خەڵکەوە دەکات و بەناوی خۆییەوە بڵاوی دەکاتەوە وەکوو ئەوەی لە قاسەکانی بارزانەوە ھێنابێتێوە !

چاوی دووربینەکەت بکەوەو بە دوو چاوان و یەک ئاراستەو یەک تێڕوانین نەزەرکە،
گەر پێت ناکرێت ھەر لە ڕۆژی عەزەل کە دەست بەکار بووی ئەم ھەموو ووشە ڕانگکراوەت بۆ ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە خەیر لە خۆ نەدیوە نەڕشتاییە،

حوکم ڕانی بە نەفەسی کورت و کۆنە قین و تێڕوانینی کورت مەودا و ئاراستەی لار و بێ ئامانج و بەپۆلیس کردنی حکومەت ناکرێت،
بۆیە ڕاستو ڕەوان و بەخزمەتبە و موچە بنێرە گەر پێتان دابین ناکرێت چی دی لە خەڵکی مەشارنەوەو کۆرۆنا مەکەن بەبیانوو؟
دەیان میکانزمی دابەشکردنی موچەتان بۆ پێش نیار دەکەین کە ھیچیان زیانی تەندروستیان بۆ موچە خۆران نابێ ،

ئەی سەرۆکە کەم وێنەکەی سەردەمی کۆرۆنا !
کەم وێنە لە ترس و خۆ ویستی و میلەت نەویستی،
دەوڵەت مەداری گیانی بەخشینی دەوێ ،
وەڵێ مەسرور بارزانی لە سەردەمی کۆرۆنادا جگە لە یەک ڤیدیۆ کۆنفرانس بەداخەوە لە وەزیرەکانی خۆشی دەسڵمێ و ناتوانێت لە نزیکەوە لەگەڵیان کۆ بێتەوە لە کاتێکدا ھەموو موچە خۆران دەڵێن کوا موچەکانمان و وەڵامێکی راست نادرێنەوە؟

ھاوڕێ مەلا ستار/ ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان
81 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/26/2020 3:54:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ