هەواڵ
فەرمانگەی داواکاری گشتی فۆشیاران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە نوسراوێک دا کە بڵاوکراوەتەوە وێنەیەکی دەست ئاڕاستە کەوتوە ، فەرمانگەی داواکاری گشتی لە ڕاپەڕین دوادەکات هاوڵاتیان و بازرگان و فڕۆشیاران پابەند بن ، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر .

بەپێ ی ئەو نوسراوەی کەبڵاوکراوەتەوە لە دوو خاڵدا ، فەرمانگەی داواکاری گشتی لە ڕاپەڕین دوای کردووە کە " هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بە پێچەوانەوە هەرهاوڵاتی یەک ببێتە هۆکاری بڵاوبوونەوە ڤایرۆسەکە ڕێکاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر ، 

سەبارەت بە بازرگانان و فڕۆشیاران کەخۆراک و کاڵاو شمەک قۆرخ و گران بکەن ڕێکاری یاسایی لەدژیان دەگیرێتەبەر " .

ئەوە لەکاتێکدایە  لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی چەند دەنگۆیەک کەبڵاوکرابۆوە گوایە سنورەکانی هەرێم دادەخرێن هاوڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو کاڵاو کەلوپەڵ و خۆراک و ئارد یان کڕیوە تاڕادەیەک دەروونی خەڵک نائارام بووە .

235 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2020 8:50:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ