هەواڵ
کێشەی هاتوچۆی جوتیاران بۆسەر کێڵگەکانیان چارەسەرکرا
 ئاڕاستە

عبدولستار مجید ڕایگەیاندوە..ژمارەیەک لە جوتیاران پەیوەندییان پێوەکردبووم و گرفتی ئەوەیان هەبوو کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، گرفتی چونە سەر کێڵگەکانیان بۆ دروست بووە بەتایبەتیش کە ئێستا کاتی چاندن و پێگەیشتنی هەندێ بەرهەمی کشتوکاڵییە .

دەشڵێیت ..داوا و کێشەی ئەو بەڕێزانەم گەیاندە کاک ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێزیان ئاماژەیانبەوەکرد "بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەک ئەندامی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنایە، بۆئەوەی بتوانن بەبێ ڕێگریکردن بچنە سەر کێڵگەکانیان، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێگەپێدانی تایبەت بە چوونە سەر کێڵگەکانیان"

279 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2020 8:12:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ