هەواڵ
پۆلیس دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای سکاڵای هاوڵاتی یەک هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (2)کەس یان بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیر کرد دوای دەستگیرکردنیان دانیان ناوە بە تاوانەکانیان .

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە ،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە "
سەرەڕای جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ خۆپارێزی لە دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای ئەوەی لە بەرواری 22/3/2020 هاوڵاتیێک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سكاڵای تۆماركرد لەدژی دوو کەس کە هەستاون بە دزینی (15) کۆتر لە ماڵی سکاڵاکار ، مەلەفی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران" .

ئاماژە بەوەشکراوە " لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین( 2) کەسەکە دەستگیرکران بە ناوەکانی (ك، ح) و (ئ، خ) دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکانیان. بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە " .
173 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/24/2020 4:16:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ