هەواڵ
ئەندازیارە هەڵاتوەکەی کۆرومۆر دەستگیرکرا
 ئاڕاستە

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەر ئێروەیس لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە و دەرکەوت کەسێک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لەناو ئەو فڕۆکەیەدایە ، بۆیە بڕیاری کەرەنتین کردنی سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکەدرا .
سێ کەس لە سەرنشینانی  فڕۆکەکە کارمەندی بیانی کۆمانیای دانەغابوون ، بۆیە بەبڕیاری لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ بڕیاری کەرەنتینکردن و جیاکردنەوەیان لەناو کەمپی کۆرومۆر درا و بڕیاریش درا سەرجەم کارمەندانی کەمپەکەکە ژمارەیان ۲۸۰ کارمەندە  بۆماوەی ۱٥ ڕۆژ لە ناو کەمپ بمێننەوە و نەهێڵرێت هیچ کارمەندێک بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی .
بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەندازیارێک بەناوی (ئ س ع) بێ گوێدانە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کەمپەکە هەڵهات و خۆش بەختانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە دەستگیرکرا و لەئێستادا کەرەنتین کراو و دواتریش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر .
ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی کەمپەکە و دانیشتوانی سنورەکەمان دەکەین هەموو ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی تەندروستیانە  ، تکایە پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆئەوەی خۆتان و خانەوادەکانتان پارێزراوبن.

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ 
۲۰/ ۳/ ۲۰۲۰
1345 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/20/2020 4:49:22 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ