ووشك بوونه‌وه‌ى پێست به‌تایبه‌تى پێستى ڕووخسار یه‌كێكه لهكێشهباوهكانى پێست ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بێته ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه و بیرۆ و زۆر نه‌خۆشى پێستى دیكه كه هه‌مووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ووشك بوونه‌وه‌ى پێست .
پسپۆرانى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن توش بوونت به شه‌كره هۆكارێكه بۆ ووشك بوونه‌وه‌ى پێست .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشى گورچیله پێستى ڕوخسار ووشك و ماندوو ده‌كات .
هه‌واى سارد و شێدارى زستان هۆكارێكه بۆ ووشك بوونه‌وه‌ى پێست.
چى بكه‌ین تا پارێزگارى له پێستمان بكه‌ین :-
*باشترین ئاو بۆ شوشتنى ده‌موچاو ئاوى شله‌تێنه .
*ئاگادارى ئه‌و سابوون و شامپۆیه به كه روخسارتى پێ ده‌شۆیت ، نابێت كیمیاى تێدا بێت .
*بۆ ئه‌وه‌ى ووشك نه‌بیته‌وه باشتره هه‌ر شه‌وان ده‌موچاوت بشۆیت و كرێمى شێ‌دار به‌كاربهێنیت
*خاوولى یان ئه‌و قوماشهى به‌كارى ده‌هێنیت بۆ ووشك كردنه‌وه‌ى ڕوخسارت با مادده‌ى لۆكه بێت چونكه نه‌رمه و هیچ زیان به خانه‌كانى پێستت ناگه‌یه‌نێت .