هەواڵ
گەنجێکی 29 ساڵان گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی هاوڵاتی یەکی سنوری قەزای چۆمان بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژو گیای بەهارە ڕوو دەکاتە چیای (شاخ ) یگوندەکەیان بەهۆی تەقینەوە مین پێیدا گیانی لەدەستدا .

لەم بارەیەوە ، مقدەم شەمال دێواری حامد ،ووتەبێژی پۆلیسی قەزای  سۆران بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئەو هاوڵاتی یە ناوی (م ،ا ،ح )  لەدایک بووی ساڵی (1991 ) و پیشەی فەرمانبەری ئەوقافی چۆمان ،  خێزاندارە ودانشتووی گوندی( پاش كۆز) ی  سەر بەناحیەی گەلالەقەزای  چۆمان ، لەکاتی چوونی  بۆ شاخ لەشوێنێك بەناوی( قەلات ) بۆ کۆکردنەوەی گژو گیای بەهاری  بەر مین كەوتووە و بەوهۆیەوە  گیانی لەدەست " .

ناوبراو وتیشی " دوای ڕووداوەکەو   لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەکی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە لەنەخۆشخانەی ئاشی لەسۆران  وە لەئێستادا لێكۆلێنەوە لەم ڕووداوە دەستی پێ كردوە "
1605 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/20/2020 3:23:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ