بزانه به‌چى توشى دڵه‌ڕاوكێ بویت !
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
دڵه‌ڕاوكێ یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه‌زۆربه‌مان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵماندایه و ئاره‌زوو ده‌كه‌ین دوور كه‌وینه‌وه لهقهلهقى و دڵه‌ڕاوكێ ى ، چونكه زۆر كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات جگه‌له‌وه‌ى بارى ته‌ندروستیت و ده‌روونیت تێك ده‌دات وتا وات لێ ده‌كات له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت هه‌ست به‌ئارامى نه‌كه‌یت .
له‌خواره‌وه باس له‌سێ هۆكارى جیاواز ده‌كه‌ین كه توشى قه‌له‌قى و دڵهڕاوكێیت ده‌كات :-
*گۆشه‌گیرى :ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گۆشه‌گیرن ویان هه‌رله‌منداڵییه‌وه گۆشه‌گیر بوون و ئاره‌زووى تێكه‌ڵ بوونى چوارده‌وور ناكه‌ن زیاتر توشى دڵه‌ڕاوكێ ى ده‌بنه‌وه ،هه‌ربۆیه وازله گۆشه‌گیرى بهێنه .
*دۆزینه‌وه‌ى كه‌م و كوورتى : دۆزینه‌وه‌ى كه‌م و كوورتى له‌خۆتدا و به‌رده‌وام ته‌ماشاكردنى ئاوێنه و دۆزینه‌وه‌ى عه‌یب له‌خۆتدا وات لێ ده‌كات توشى قه‌له‌قى ببیته‌وه و هه‌ست به ئارامى و دڵ خۆشى نه‌كه‌یت .
*ڕووتاندنه‌وه‌ى قژ : پسپۆرانى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه قژیان ده‌ڕوتێته‌وه ده‌بێته هۆى زۆر بیركردنه‌وه لێى هه‌ر ئه‌وه‌شه توشى دڵهڕاوكێیت ده‌كات ، هه‌ربۆیه زوو چاره‌سه‌رى قژ ڕوتاندنهوهت بكه تاتوشى قه‌له‌قیت نه‌كات.
|