هەمەڕەنگ
سروشتییانه‌ چۆن كێشت زیاد ده‌كه‌ین
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كێشییان زیاد بكه‌ن ،كه‌مى كێشى له‌ش و لاوازى زۆرجار گرفتت بۆ دروست ده‌كات ،به‌تایبه‌تى له‌شت ووزه‌ى پێویستى نییه‌ بۆ جووڵه‌و چالاكییه‌ ڕۆژانه‌ییه‌كان ، هه‌ربۆیه‌ چۆن سروشتییانه‌ كێشت زیاد ده‌كه‌یت ؟
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ له‌یاد مه‌كه‌ زیاد بوونى كێشت پێَویستى به‌و خۆراكانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ووزه‌یه‌كى زۆریان تێدایه‌ ،له‌خواره‌وه‌ باس له‌و زه‌یتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌زۆرترین ووزه‌ له‌خۆ ده‌گرن .
*دوو كه‌وچكى چیشت زه‌یتى زه‌یتوون.
یان
*دوو كه‌وچكى چێشت كه‌ره‌ .
یان
*دوو كه‌وچك زه‌یتى عه‌لى بابه‌.
یان
*دوو كه‌وچك زه‌یتى گوێزى هندى.
ده‌توانى ڕۆژانه‌ له‌دوو ژه‌مدا یان سێ ژه‌مدا یه‌كێك یان دووان له‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ بخۆیت یان له‌ ژه‌مه‌خۆراكییه‌كه‌ت به‌كارى بهێنیت.
216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/18/2020 6:29:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ