هەواڵ
پۆلیسی فریاکەوتن جوڵەی پێکرا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و داخستنی شوێنە گشتی یەکان و پاراستنی سەلامەتیان لە سنوری قەزای پشدەر هێزەکانی پۆلیس جوڵەیان پێکرا .

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە " بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر و ژمارەیەک لە ئەفسەران جوڵە بە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن کرا بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خەڵک و داخستنی چایخانە و ئەو شوێنانەی خەڵکی تێدا کۆدەبێتەوە ،هاوکات ڕێنمایی خەڵکی کرا لە ماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە و قەرەزاڵغی دڕوست نەکەن و پابەندی ڕێنمایەکانی تەندروستی بن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا " .

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە کە " داواش لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێنمایەکان بن ، چونکە ئەم هەوڵ و ڕێوشوێنانە  لە پێناو سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان گیراوەتەبەر " .

1934 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2020 5:02:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ