تەندروستی
به‌ته‌واوى خۆت له‌خواردنى شه‌كر به‌دووربگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



شه‌كر، به‌ یه‌كێك له‌ ژه‌هره‌كان داده‌نرێت كه‌ ڕۆژانه‌ مرۆڤ به‌كاریده‌هێنێت له‌ ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانیدا و ده‌یخوات، چونكه‌ تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی خۆت به‌لاوه‌ گرنگه‌ باشتره‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنی شه‌كر یان كه‌می بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ جه‌سته‌ و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ هه‌یه‌.

ئه‌و رێگایانه‌ چین كه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شه‌كر؟ 

*بڕێكی زیاتر ئاو بخۆره‌وه‌، چونكه‌ كاریگه‌ری شه‌كره‌كه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و كرداری هه‌رس خێرا ده‌بێت. 
*باشتره‌ بایه‌خێكی زیاتر به‌ میوه‌كان بده‌یت له‌ بری شه‌كر، بۆ نمونه‌ مۆز یان هه‌نجیر واته‌ ئه‌و میوانه‌ی شیرینن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كه‌ت كه‌م بێته‌وه‌. 
*به‌ هه‌موو جۆرێك له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان دووربكه‌وه‌ره‌وه‌، چونكه‌ زیانه‌كه‌ی دوو هێنده‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌كرێت هێواش هێواش كه‌می بكه‌یته‌وه‌.
 *ده‌توانیت چوكوڵاته‌ی تاڵ یان تۆخ كه‌ شه‌كری كه‌م تێدایه‌ بخۆیت، له‌بری هه‌موو بابه‌ته‌كانی هه‌ویر و شیرینی، چونكه‌ ئه‌و قاوه‌ و كاكاوه‌ى سوودی هه‌یه‌
265 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/8/2020 11:05:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ