هەمەڕەنگ
بۆ نه‌رم مانه‌وه‌ى ده‌سته‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



زۆربه‌مان به‌هۆى زۆر شوشتنى ده‌سته‌كانمانه‌وه‌ دووچارى ووشك بوونه‌وه‌ى پێستى ده‌ستمان ده‌بین ،به‌تایبه‌تى به‌هۆى ترسمان له‌به‌ركه‌وتنى كه‌ل و په‌لى چوارده‌وور و كۆبونه‌وه‌ى ڤایرۆس و میكرۆب له‌سه‌ر ده‌سته‌كانت ، ئه‌مه‌ش وات لێ ده‌كات زۆر ده‌ست بشۆیت به‌ئاوى گه‌رم و سابوون یان شامپۆ.

چى بكه‌یت تاده‌سته‌كانت وشك و چرچ نه‌بن :- 

*له‌ كاتی قاپ شتندا هه‌میشه‌ ده‌ستكێش به‌كاربهێنه‌. 
*هیچ كات ئاوی گه‌رم به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ زیانی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ و زوو چرچبوونی پێستی ده‌ستت. 
*كرێمی تایبه‌تی بۆ شێداركردنی ده‌ست و چه‌وركردنی به‌كاربهێنه‌، شه‌وان پێش خه‌وتن و پاشان به‌یانیش پاش شتنی ده‌سته‌كانت. 
*دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ سابونێك، چونكه‌ هه‌ندێك سابون ده‌سته‌كانت وشك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێت تایبه‌ت بێت به‌ جۆری پێست.
272 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/3/2020 11:50:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ