تەندروستی
كێن ئه‌وانه‌ى پێویسته‌ به‌رده‌وام گوێز بخۆن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



گوێز یه‌كێكه‌ له‌باشترین خێزانى چه‌ره‌سات ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ (ئۆمیگا 3 و مه‌گنیسیۆم و پرۆتین و پۆتاسیۆم و زنك و دژه‌ ئۆكسید و ڤیتامین E).

هه‌ربۆیه‌ پسپۆرانى خۆراك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ڕۆژانه‌ خواردنى حه‌وت گوێز وه‌كو وایه‌ ژه‌مێكى ته‌واو نانت خواردبێت ، جگه‌ له‌وه‌ى سوودێكى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت .

بزانه‌ ڕۆژانه‌ خواردنى حه‌وت گوێز چه‌ن كاریگه‌رى هه‌یه‌ :-

*ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌قه‌ڵه‌ون زۆر گرنگه‌ گوێز بۆ ئه‌وان چونكه‌ هه‌ستى برسێتى ناهێڵێت و خۆى چه‌وورى تێدایه‌ و ڕێگرى نان خواردنت ده‌كات به‌وه‌ش كێشت كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
*په‌ستانى خوێن داده‌به‌زێنێت .
*گوێز زۆر گرنگه‌ بۆ توش بووانى شه‌كره‌ چونكه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كۆلیسترۆڵدا ده‌گرێت و ڕێگرى به‌رزبونه‌وه‌ى شه‌كره‌ ده‌كات .
ده‌توانى ئێواران یان ژه‌مى نیوه‌ڕوان حه‌وت گوێز بخۆیت و نان نه‌خۆیت پاش مانگێك هه‌ست به‌و كاریگه‌رییه‌ى ده‌كه‌یت .
833 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/3/2020 11:48:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ