هەمەڕەنگ
چیرۆكى ناشرینترین خانم له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


ژولیا (جولیا) پاسترانا نازناوی "ناشرینترین خانمی جیهانی" له‌مێژوودا پێبه‌خشراوه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی شێوه‌یه‌وه‌ تا ئێستاش ناوی هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.

ژولیا پێستی به‌ مووه‌یه‌كی زۆر داپۆشرابوو، شێوه‌شی به‌ ئاژه‌ڵی "مه‌یمون" ده‌چوو، چونكه‌ تووشی نه‌خۆشیه‌كی بۆماوه‌ی هاتبوو، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م خانمه‌ هیندی بوون.

ژولیا هه‌میشه‌ ڕووبه‌ڕووی قسه‌ ناخۆشه‌كانی خه‌ڵكی ده‌بوویه‌وه‌، دواتر له‌لایه‌ن پیاوێك به‌ناوی "تیدور" داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كرێت، بڕوای پێده‌هێنێت كه‌ به‌شداری یاریه‌كانی سێرك بكات و فێری سه‌مای ده‌كات، زۆر وڵاتان ده‌گه‌ڕێن تا چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، له‌دوای هاوسه‌رگیری منداڵێكی له‌ تیدور ده‌بێت، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه‌ی ژولیای دایكی هه‌ڵگری هه‌مان نه‌خۆشیه‌، پاش سێ رۆژ له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی ده‌مرێت.

له‌پاش مردنی ژولیا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌شی ده‌به‌خشێته‌ پزیشكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شیكاری بۆ بكه‌ن، به‌ڵام دواتر له‌شی مۆمیا ده‌كرێت و له‌ ناو مۆزه‌خانه‌ی نه‌رویج هه‌ڵده‌گیرێت، به‌ڵام دوای 150 ساڵ له‌ مردنی له‌ ساڵی 2013 ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ وڵاتی مه‌كسیك.



566 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2020 11:09:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ