ئابوری
سلێمانى: 6 شوێن به‌هۆى سه‌رپێچیه‌وه‌ داخراون
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

له‌ماوه‌ى ته‌نیا مانگێكدا یه‌كێك له‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى زیاتر له‌ "دووسه‌د" شوێنى به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامى گه‌ران و پشكنینه‌كان "34" شوێن رووبه‌ڕووى سزایى یاسایى كراوه‌ته‌وه‌.

لیژنه‌ى دووى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئامارى مانگى شوبات "2" بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌پێى ئاماره‌كه‌ له‌و مانگه‌دا لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى "219" شوێنى كردووه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى كۆڵیه‌وه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنینه‌كان "34" شوێن به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان رووبه‌ڕوووى سزایى یاسایى كراونه‌ته‌وه‌ و "59" شوێنیش به‌هۆى بوونى كه‌موكورتى و وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بوون پسوڵه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌، هه‌ر له‌و مانگه‌دا "6" شوێن به‌هۆى جۆرى سه‌رپێچیه‌كه‌یان داخراون و شوێنێكیش رووبه‌ڕووى دادگا كراوه‌ته‌وه‌ , هه‌روه‌ها بڕێكى زۆر خواردن و مه‌وادى به‌سه‌رچوو زیان به‌خش له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ و دواتر له‌ ناوبراوه‌ .

بێوه‌ى ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى دووى سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: ئامانجى لیژنه‌كه‌یان پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان و رێگرى كردنه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بگه‌یه‌نێت , ووتشى: له‌ سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان به‌ووردى به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنى كۆى مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌نى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن و به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كاندا ده‌كه‌ن .

 راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى 

137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2020 10:27:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ