زانست
كیا نیم ، ئۆتۆمبێڵی كیا سیڵتۆس دەخاتە بازاڕ
 ئاڕاستە:کاوان عومەر

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ، تاكەبریكاری ئۆتۆمبێڵەكانی كیا لە كوردستان و باكووری عێراق، ئۆتۆمبێڵی (سیڵتۆس Seltos) دەخات بازاڕ بۆ ئەوەی هەمە جۆرى پڕ بكاتەوە كە لە پێكهاتەی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا هەبوو.

 ئەم ئۆتۆمبێڵە خاڵێكی بەهێزی تەقلیدییە لەڕووی دیزاین و كوالێتی و تەكنیكەوە،  دیزاینە وەرزشییە پێشكەوتووەكەی و ڕووبەرەكەی كە لە ئۆتۆمبێڵە وەرزشییە فرەمەبەستەكان "ئێس یوو ڤی"ی گەورەدا دەبینرێت، لە كابینەكەیدا ژینگەیەكی گونجاو بۆ شوفێر و ڕووبەرێكی زۆر خۆش و ئاسوودەبەخش بۆ سەرنشینان دابین كراوە. شاشەیەكی زانیاریی هەیە، كە بە تەكنیكێكی ئاستبەرز كار دەكات و دیزاینێكی هاوئاهەنگی هەیە، سیستەمی زانیاری و كاتبەسەربردنی بەرنامەداڕێژراوی هەیە، بە جۆرێكە بەكارهێنان و بینینی بۆ شوفێران ئاسانە، لە خوارەوە یەكەی كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمای ئۆتۆمبێڵەكە و هەواگۆڕكێ و هەواخۆشكردنی هەیە، كۆنتڕۆڵكردنی ناو كابینەی ئۆتۆمبێڵەكە بە ڕێگای ئاسان و لە ڕێگای شاشەی لەمسییەوە دەبن. ناوەوەی كابینەكە بە قوماشی دڵگیر ئامادەكراوە، بە یەك ڕەنگی ڕەش، یان بە دوو ڕەنگی بێجی و ڕەش، لەگەڵ شێوە و نەخشی ئەندازەیی نوێ و هاوچەرخ.

یەكێك لەو هۆكارانەی وا دەكەن ئۆتۆمبێڵی كیا سیڵتۆس نموونەیی بێت، ئەوەیە كە دوو جۆر بزووێنەری بەنزینی هەیە، بزووێنەرێكیان بە سیستەمی (MPI) كار دەكات بە فراوانی 1.6 لیتر، بزووێنەرەكەی دیكە بە سیستەمی پڕژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین بە تۆربینی كار دەكات و بە فراوانی 1.6 لیتر بەردەستە.

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كیا موتورز: 
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز  لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە.

206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2020 3:04:43 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ