هەمەڕەنگ
باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌بۆ گه‌شه‌ى منداڵ پێویستن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



گه‌شه‌ى باڵاى منداڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هۆكارى بۆماوه‌یى ، به‌ڵام سه‌ر بارى ئه‌وه‌ش بوونى هۆرمۆن له‌له‌شدا ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌گه‌شه‌ و به‌رزى ئێسك و باڵاى منداڵ ، زۆرجار منداڵ یان مێرمنداڵ دووچارى لاوازى ئه‌م هۆرمۆنه‌ ده‌بنه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌شه‌ ده‌وه‌ستن یان باڵایان به‌رز نابێت .

كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌ى باڵاى منداڵ:-

*شه‌وان پێش نوستن خواردنى ئه‌نه‌ناس بۆ منداڵ ، هۆرمۆنى سیروتونین له‌له‌شدا زیاد ده‌كات كه‌به‌رپرسه‌ له‌ میلاتونین ئه‌مه‌ش یارمه‌تى خه‌و و ئیسراحه‌تى له‌ش ده‌دات به‌وه‌ش هۆرمۆنى گه‌شه‌ به‌رده‌وام له‌زیاد بوندایه‌.
*گێلاس و برنج و ته‌ماته‌ و ترێ و هه‌نار و زه‌یتون و شوكولاته‌ وخه‌یار و شۆڤان گرنگن بۆ گه‌شه‌.
*عه‌لى بابه‌ و گۆشتى مریشك بۆ منداڵ زۆر پێویسته‌ ،چونكه‌ گرنگن بۆ گه‌شه‌ى هۆرمۆنى منداڵ.
*هه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ پرۆتینى تێدا بێت به‌باشترین سه‌رچاوه‌ى زیادبونى هۆرمۆنى گه‌شه‌ و باڵاى منداڵ داده‌نرێت.
*ڤیتامین د: باشترین ڤیتامینه‌ بۆ گه‌شه‌ى له‌ش به‌تایبه‌تى گه‌شه‌ى منداڵ ، ماسى و گۆشتى سوور و شیر و په‌نییر و تیشكى خۆر و هێلكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامینه‌ .
*كالیسیۆم ،شیر و ماسى و فاسۆلیا و چه‌ره‌سات ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كالیسیۆم ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌ و به‌هێز بوونى ددان.

786 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/1/2020 11:19:16 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ