هەمەڕەنگ
بزانه‌ بۆ ئه‌م ساڵ چى ڕه‌نگێكى قژ باوترینه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


هاتنى وه‌رزى به‌هار و گۆرانكارى له‌ ستایلى قژو خۆرازاندنه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ى زۆربه‌ى خانمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌پێی ستایله‌ باوه‌كان بڕۆن به‌ به‌راورد به‌ پیاوان ، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژێریت بۆ قژت كه‌له‌ ڕه‌نگى پێستت دێت و لێت بێت.

شه‌ش ڕه‌نگى قژ كه‌ بۆ ئه‌م ساڵ باوترینه‌: 

*زه‌ردی كراوه‌ی دره‌وشاوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رنج ڕاكێش و شیكه‌كان Sandy Blonde .
 *ڕه‌نگی زه‌ردی داخراو، كه‌ به‌ ڕه‌نگێكی كلاسیكی ناسراوه‌ و هایلایتێكی كراوه‌ی جوانه‌. 
*ڕه‌نگی كارامێل، بۆ ده‌رخستنی ڕه‌نگی چاوه‌كان زۆر گونجاوه‌ و سه‌رنجڕاكێشه‌. 
*ڕه‌نگی كارامێلی قاوه‌یی باو، ڕه‌نگێكی زۆر شیك و جوانه‌ له‌ هه‌ردوو پێستی سپی وئه‌سمه‌ر گونجاوه‌. *قاوه‌یی داخراو یان تێر، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ هه‌موو پێستێك گونجاوه‌ و به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی چاویان شین یان سه‌وز یان هه‌نگوینیه‌ و زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌. 
*ڕه‌نگی ڕه‌ش، ڕه‌نگێكی كلاسیكه‌ و هه‌رگیز كۆن نابێت، له‌هه‌مانكاتدا زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌.


499 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/29/2020 11:42:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ