هەواڵ
‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆز بایی لە هاوسەرۆكانی پەیەدە دەكا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

‎هەڤاڵان عائیشە حەسۆو ئەنوەر موسلیم

‎بەبۆنەی كۆتایی هاتنی هەشتەمین كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) و هەڵبژاردنتان وەك هاوسەرۆك، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم سەركەوتوو بن لە كارەكانتان.

‎ئەنجامدانی هەشتەمین كۆنگرەی پارتەكەتان هاوكاتە لەگەڵ دۆخی نەخوازراوی سوریاو ڕۆژئاوا، بە تایبەت كە هێشتا تیرۆریستان مەترسی گەورەن بۆ سەر جیهان بەگشتی و ناوچەكە بەتایبەتی، بۆیە ئەركە لەسەر هەموومان بەرەنگاری تیرۆرستان ببینەوەو بە هاوكاری هاوپەیمانان هەوڵی كۆتایی هێنانیان بدەین و لەپاڵ ئەوەشدا بەشێوەیەكی ئاشتیانەو دیموكراسی مافەكانی گەلەكەمان بەدەست بێنین. 

‎جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی ئێوەو ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و دووپاتی دەكەینەوە كە وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەرە بە پەیوەندییەكانمان دەدەین لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان و خەبات دەكەین لەپێناو پاراستنی دەستكەوتەكانمان و گەیشتن بە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/26/2020 11:49:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ