هەمەڕەنگ
منداڵه‌ 80 ساڵه‌كه‌ باوه‌ڕناكه‌یت كێشى چه‌ندبووه‌!
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



منداڵه‌ ئۆكرانییه‌ هه‌شتا ساڵه‌كه‌ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كى ده‌گمه‌نه‌وه‌ گیانى سپارد.

"ئه‌نا ساكیدون" ئه‌و منداڵه‌ ئۆكرانییه‌ى كه‌ دووچارى نه‌خۆشى "زوو پیر" بوون بوبۆوه‌ گیانى سپارد .

به‌پێى ماڵپه‌ڕى "فولین 24" ى ئۆكرانى مردنى ئه‌م منداڵه‌ى پشت ڕاست كرده‌وه‌ كه‌ته‌نها ته‌مه‌نى "8" ساڵ بوو به‌ڵام به‌هۆى توش بوونى به‌نه‌خۆشى "پیر بوونى خێرا" وا ده‌رده‌كه‌وت كه‌ته‌مه‌نى " 80" ساڵ بێت .

نه‌خۆشى "زوو پیر بوون" ناوه‌ زانستییه‌كه‌ى "بروغیریا" كه‌ یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان ، كه‌له‌هه‌موو جیهاندا ته‌نها "160" كه‌س دووچارى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بونه‌ته‌وه‌ .

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ توش بووان دووچارى جه‌ڵده‌ى مێشك ده‌كاته‌وه‌ و یان دووچارى "شه‌له‌لیان " ده‌كاته‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌مرن.

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ ئه‌م منداڵه‌ "8" ساڵه‌ كێشى له‌شى هێنده‌ كه‌م بوبۆوه‌ كه‌ته‌نها كێشى "7" حه‌وت كیلۆ گرام بوو كه‌به‌ته‌واوى لاوازى جه‌سته‌ى دووچارى بوبۆوه‌ .



661 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/26/2020 11:35:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ