هەمەڕەنگ
له‌ڕۆژێكدا باشتره‌ چه‌ن كوپ قاوه‌ بخۆیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



قاوه‌ یه‌كێكه‌ له‌خواردنه‌وه‌ باوه‌كان له‌جیهاندا ، زۆربه‌مان ئاره‌زووى ده‌كه‌ین و سوودى زۆر یش به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاده‌ خۆرى تیا بكرێت یان له‌كاتى نه‌گونجاودابخورێته‌وه‌ دووچارى كێشه‌ت ده‌كاته‌وه‌ .

باشترین ڕێنمایى تایبه‌ت به‌وانه‌ى زۆر قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ :-

*نابێت قاوه‌ زۆر بخۆیته‌وه‌ باشتر وایه‌ له‌ ڕۆژێكدا ته‌نها یه‌ك بۆ دوو  كوپ قاوه‌ بخۆیته‌وه‌، له‌وه‌ زیاتر زیانی ده‌بیت. 
*باشتر وایه‌ منداڵان قاوه‌ نه‌خۆنه‌وه‌، له‌ دوای ته‌مه‌نی 15 ساڵی ده‌توانن قاوه‌ بخۆنه‌وه‌. 
*هه‌وڵ بده‌ له‌دواى 7 ى ئێواره‌وه‌  باشتره‌ قاوه‌ نه‌خورێته‌وه‌، چونكه‌ زیانی ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی خه‌و زڕاندن.
 *به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت له‌ دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵییه‌وه‌ قاوه‌ كه‌م بخورێته‌وه‌، چونكه‌ باش نیه‌ و زیان به‌ ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. 
* قاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ سووده‌ كه‌ په‌ستانی خوێنیان داده‌به‌زێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ هه‌رسیان سسته‌.


363 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/26/2020 10:39:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ