هەمەڕەنگ
سه‌ره‌ڕاى قه‌ڵه‌وى له‌ئێستادا نمایشكار و مۆدێلى جیهانییه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی له‌شولارێكی ڕێك نییه‌ و كێشێكی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام توانیویه‌تى  وه‌ك نمایشكار و مۆدێلێك سه‌ربكه‌وێت و له‌ هه‌موو جیهان بناسرێت.

تێس هۆڵیداى له‌دایكبووی ساڵی 1985، كێشی نزیكه‌ی 130 كیلۆگرامه‌، هه‌میشه‌ ده‌ڵێت "ته‌نها رێگایه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك یان خانمێك بیت، یان ته‌نها رێگایه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جوان بیت، هه‌موو خانمێك شایه‌نی شوێنێكه‌ له‌ ژیاندا". تێس خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌، یه‌كێكه‌ له‌ قه‌ڵه‌وترین خانمه‌ نمایشكاره‌كانی جیهان، هاوكات چه‌ندین ڕێككه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ برانده‌كانی جلوبه‌رگ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكلام بۆ جلی قه‌باره‌ گه‌وره‌ بكات و هانی خانمان بدات بازاڕكردنیان زیاد بێت.

تێس له‌ سه‌ره‌تادا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى پزیشكی ددان كاری ده‌كرد، له‌ سۆشیال میدیا گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ما ده‌كات له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كی بیۆنسه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مه‌ وایكرد واز له‌ كاره‌كه‌ی بهێنێت و به‌ره‌و كاری مۆدێل هه‌نگاو بنێت سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌م خانمه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی دوو منداڵه‌.



5444 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/25/2020 11:36:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ