تەندروستی
شه‌وان زوو خه‌وتن بزانه‌ چه‌ند كاریگه‌ره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


 
شه‌وان زوو خه‌وتن یه‌كێكه‌ له‌باشترین سه‌رچاوه‌ى باش بوونى لایه‌نى ته‌ندروستى و ده‌روونى ، زۆربه‌مان وا فێر بوین شه‌وان دره‌نگ ده‌نوین و هه‌تا دره‌نگ به‌سه‌یرى تیڤى و مۆبایله‌وه‌ داده‌نیشین ، به‌ڵام هه‌ست به‌و زیانه‌ ته‌ندروستییانه‌ ناكه‌ینه‌وه‌ كه‌ دووچارى ده‌بینه‌وه‌ .

هه‌ریه‌كه‌مان شه‌وان پێویستمان به‌ "حه‌وت بۆ هه‌شت" كاتژمێر خه‌و هه‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌ش پێویستى به‌وه‌یه‌ له‌ "10یان 11" شه‌و بخه‌ویت و تا به‌یانى له‌شت به‌ته‌واوى ده‌حه‌سێته‌وه‌ .

شه‌وان زوو نوستن له‌مانه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌  :-

*دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یى و زه‌هایمه‌ر .
*دووچارى جه‌ڵده‌ى دڵ و مێشك نابیته‌وه‌.
*شه‌وان زوو نوستن هۆكارێكه‌ بۆ زیادنه‌بوونى كێش چونكه‌ مانه‌وه‌ت تادره‌نگانى شه‌و برسیت ده‌كات و ئاره‌زووى خواردن ده‌كه‌یت .
*به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌بێت چونكه‌ له‌ش به‌ته‌واوى ده‌حه‌سێته‌وه‌.
*ڕێگریت ده‌كات له‌توش بونت به‌ خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ.
620 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/25/2020 10:43:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ