هەواڵ
بڕیارێكى نوێ بۆ چه‌ند جۆرێكى ئۆتۆمبیل ده‌ركرا
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز



سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند جۆرێكى ئۆتۆمبێل ده‌رباره‌ى گومرگ و رسومات له‌ هه‌رێمى كوردستان بڕیارێكى نوێ بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 23-2-2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانی له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رێنماییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێدا ڕایگه‌یاندووه‌:به‌پێی ئه‌م رێنماییه‌، هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ پێشتر به‌ سته‌یشن (نزم) كاریان بۆ كراوه‌ بۆ نمونه‌ وه‌كو (فۆردی ئیكۆ، نیسان كیكس، كیا سۆڵ) ئێستا به‌ سته‌یشن (به‌رز) كاری گومرگی و رسوماتی هاتوچۆیان لێ وه‌رده‌گیرێت، جگه‌ له‌و ئوتۆمبێلانه‌ی كه‌ سندوقیان درێژه‌، بۆ نمونه‌ وه‌كو (ڤاڵڤۆی V70) به‌ (ساڵۆن سته‌یشن) واته‌ (نزم) كاریان بۆ ده‌كرێت كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌ رێنماییه‌كه‌دا هاوپێچه‌".
433 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/23/2020 11:23:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ