هەمەڕەنگ
چۆن منداڵه‌كه‌ت فێر ده‌كه‌یت شه‌وان زوو بنوێت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


خه‌و یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه‌كردنی منداڵ، به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیدا، به‌ڵام رێكخستنی كاته‌كانی خه‌وی ڕه‌نگه‌ كه‌مێك قورس بێت به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ودا، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر جوڵه‌بكات یان زوو به‌خه‌به‌ر بێت. 

چى بكه‌یت تامنداڵه‌كه‌ت شه‌وان زوو خه‌وى لێ بكه‌وێت: 

*له‌ رۆژدا یارمه‌تی بده‌ جوڵه‌ی زۆر یان یاری بكات، واته‌ ماندوو بێت له‌رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه‌. *ره‌نگه‌ رۆتین بێزاركه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگیشه‌ كه‌ فێری بكه‌یت جیاوازی رۆژ و شه‌و چۆنه‌، كه‌ی نان بخوات و كه‌ی بخه‌وێت یان كه‌ى هه‌ستێت. 
*بایه‌خدان به‌شوێنی خه‌وی منداڵ له‌ ژوورێكی تایبه‌ت زۆر گرنگه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆر بچوكیش بێت، هه‌وڵبده‌ كاردانه‌وه‌شت توند نه‌بێت كاتێك منداڵه‌كه‌ت ده‌بینیت ماندووه‌ و خه‌وی دێت، به‌ڵام به‌ گریان ده‌ریده‌بڕێت.
 *گرنگی به‌ ژه‌می ئێوارانی بده‌، كه‌ زۆر گرنگه‌ ته‌ندروست بێت، چونكه‌ خواردنی قورس هه‌رسكردنی ئاسان نییه‌ و خه‌وی تێكده‌دات.



354 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/23/2020 11:14:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ