هەواڵ
ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى ده‌ستدرێژیان كردبووه‌ سه‌ر منداڵه‌ هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرانه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد ، ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی كه‌ ده‌ستدرێژیان كردبووه‌ سه‌ر منداڵه‌ هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه‌ و چاوپۆشی له‌ تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه‌ ناكرێت.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی كه‌یسی منداڵه‌ هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی هه‌ولێر كه‌ ده‌ستدرێژیی كرابووه‌ سه‌ر ئاشكرایكرد:  "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ و تۆمه‌تباره‌كانی گرتووه‌ته‌ به‌ر و ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی پێشتر به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوون، ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش چاوپۆشی له‌ تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه‌ قیزه‌ونه‌ ناكرێت".


ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندیی به‌ باوكی كچه‌كه‌وه‌ كراوه‌ و دڵنیا كراوه‌ته‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵناكرێت كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكات، حكومه‌تیش وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه‌، هاووڵاتییان دڵنیاده‌كاته‌وه‌، كه‌ تۆمه‌تبارانی ئه‌م دۆسێیه‌ له‌ رێگه‌ی یاساوه‌ سزاده‌درێن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ پێشڵكردنی مافی هاووڵاتییان و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی نادرێت.
114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/22/2020 9:30:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ