تەندروستی
له‌ش به‌رده‌وام پێویستى به‌م سێ خۆراكه‌یه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ڕۆژانه‌ به‌هۆى كاركردنمانه‌وه‌ و یان به‌هۆى خوێندن و جووڵه‌ى زۆر و وه‌رزشه‌وه‌ هه‌ست به‌ هیلاكى و ماندوێتى ده‌كه‌ین ، له‌م باره‌دا له‌ش پێویستى به‌ ووزه‌ هه‌یه‌ چونكه‌ توانا و ووزه‌ى له‌شت سه‌رف ده‌كه‌یت ، هه‌ربۆیه‌ له‌شت جگه‌ له‌و ژه‌مه‌ خۆراكییانه‌ى كه‌ ده‌یخۆیت پێویستى به‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك ووزه‌ وه‌ربگرێت تاوه‌كو كه‌متر هه‌ست به‌ ماندوێتى بكه‌یت.

ئه‌و خۆراكانه‌ چین كه‌ ووزه‌  به‌خشن بۆ له‌ش :-

*هێلكه‌ : باشترینه‌ بۆ ژه‌مى به‌یانیان چونكه‌ به‌درێژاى ڕۆژ ووزه‌ت پێ ده‌دات ، بیرت نه‌چێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامیناتى (B1,B2,B6,B12) كه‌ ده‌ستێكى باڵایان هه‌یه‌ له‌هه‌موو پته‌و كردنى له‌ش و ماسولكه‌كان و ده‌ست به‌سه‌ر شه‌كره‌ى خوێندا ده‌گرێت .
*گوێز : له‌هه‌ر كاتێكدا گوێز بخۆیت ووزه‌ به‌خشه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگا 3 و ترشى فولیك هه‌ربۆیه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ په‌ستانى خوێن و جه‌ڵده‌ى مێشك .
*ماست : ڕۆژانه‌ خواردنى ماست زۆر گرنگه‌ چونكه‌ یارمه‌تى هه‌رس و گه‌ده‌ ده‌دات و ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ له‌ش .


480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/19/2020 10:45:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ